دوو خۆکوژ لە گوندێکی دەربەندیخان خۆیان تەقاندەوە

دوو خۆکوژ لە گوندێکی دەربەندیخان خۆیان تەقاندەوە
بەپێی زانیارییەکان لە گوندێکی دەربەندیخان لە چوار چەکدار دوو خۆکوژ خۆیان تەقاندەوە لەکاتی رووبڕووبوونەوەیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکاندا.

ژمارەیەک چەکدار لە گوندی پونگەڵەی سەر بە دەربەندیخان بەرەوڕووی ئاسایش بوونەتەوە، دوو چەکدار خۆیان تەقاندووەتەوە و بەگوتەی سەرچاوەیەکی ئاسایش شەڕ لەگەڵ یەک چەکداریی دیکەیان بەردەوامە.

سەرچاوەیەک لە ئاسایشی دەربەندیخانەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "چوار چەکدار لە گوندی پونگەڵەی سەر بە قەزای دەربەندیخان کەوتوونەتە بۆسەی هێزە ئەمنییەکانەوە، پاش رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان دوو لە چەکدارەکان خۆیان تەقاندەوە".

سەرچاوەکەی ئاسایش گوتی: "رووبەڕووبوونەوەی نێوان چەکدارەکان و هێزە ئەمنییەکان لە دەربەندیخان بەردەوامە، یەکێک لە چەکدارەکان گەمارۆدراوەو رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بووەتەوە".

ناسح حەسەن، قائیمقامی قەزای دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەوەی تاوەکو ئێستا یەکلایی بووەتەوە تەرمی دوو چەکداریان کە خۆیان تەقاندووەتەوە لەژێر دەستی هێزە ئەمنییەکاندایە".




رووداو
Top