چاودێرێکی سیاسی: پەکەکە پێش هەموو لایەنەکان گۆڕان قوت دەدات

 چاودێرێکی سیاسی: پەکەکە پێش هەموو لایەنەکان گۆڕان قوت دەدات
چاودێرێکی سیاسی پێی وایە، گۆڕان بۆ شاردنەوەی بێچەکییەکەی کە بە خاڵی لاوازی دەزانێت، ”لەسەر پەتی پەکەکە“ یاری دەکات، بەڵام ”پەکەکە پێش هەمووان، گۆڕان قوت دەدات“.



سۆران سێوکانی، چاودێری سیاسی، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، نووسینێکی بە ناوی (گۆڕان چۆن سیاسەت دەکات) بڵاو کردووەتەوە و تێیدا دەڵێت: ”گۆڕان زادەی کاردانەوەیەکی عاتیفییە زیاتر، نەک حزبێکی خاوەن ستراتیژ و ڕوئیایەکی دوور بێت، ئەو بزووتنەوەیە کار لەسەر وروژاندن دەکات زیاتر، نەک لەسەر سیاسەتی هەنگاو بە هەنگاو بۆ ئایندەیەکی دوور، بە کورتی، سیاسەتی گۆڕان وەک فاست فوود وایە (سەندویچ)، ئەمەش خاڵی لاوازی گۆڕانە“.



بە بڕوای سێوکانی، خاڵی بەهێزی بزووتنەوەی گۆڕان ئەوە بووە کە ئایدۆلۆژیای نەبووە و هەموو کەسێک تێیدا جێگەی بووەتەوە، بەڵام ئێستا ئەوەش نەماوە و دەڵێت: “ئێستا گۆڕان بووەتە یەک ڕەهەند، ئەویش دژایەتیکردنی پارتی و هەڵوەشاندنەوەی کارەکانیەتی، ئەمەش زیانێکی گەورە بە هەموو لایەک دەگەیەنێت”.



ڕوونیشی کردووەتەوە: “هاوپەیمانێتیی گۆڕان لەگەڵ یەکێتیدا، درووشمی دژایەتیکردنی گەندەڵی خستووەتە ژێر پرسیارەوە”.



لە کۆتاییشدا ئەو چاودێرە سیاسییە ئەوەی ئاشکرا کردووە کە بزووتنەوەی گۆڕان بۆ ئەوەی خاڵی لاوازی بێ چەکی بشارێتەوە، “گەمە لەسەر پەتی پەکەکە دەکات، پەکەکە پێش هەموان گۆران قوت دەدات”.




باسنيوز
Top