كاكه حه‌مه بۆ لایه‌نه‌سیاسییه‌كان:هیچ پاساوێك نه‌ماوه
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود ، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له‌میانه‌ی به‌رێوه‌چوونی مه‌ڕاسیمی ساڵیادی شه‌هیدبوونی عه‌تای كوڕی له شاره‌زوور ، ڕایگه‌یاند: "بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داوایه‌كی ئاڕاسته‌ی هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان كردووه، بۆیه پێم وایه هیچ پاساوێك نه‌ماوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و پێویسته هه‌وڵێكی جدی بدرێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه سیاسییه‌كان و له‌وێیشه‌وه ده‌ست پێبكرێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی دارایی خه‌ڵكی كوردستان" .
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌و زه‌مانه نه‌ما ئه‌مریكا خۆی بێت و بكه‌وێته نێوان هێزه سیاسییه‌كان ، پێویسته خۆمان چاره‌سه‌ری كێشه‌ی خۆمان بكه‌ین ، چونكه هیچ شتێك نیه له ڕێگه‌ماندا كه كۆسپ بێت و چاره‌سه‌ر نه‌كرێێت ، بۆیه هیوادارم به‌ده‌م ئه‌و بانگه‌وازه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه بڕۆن".
گوتیشی: "لایه‌نه‌كان له دووره‌وه ناگه‌نه ئه‌نجام ، به‌ڵام ده‌توانن پێكه‌وه كۆببنه‌وه و كۆبوونه‌وه‌ش عه‌یب نیه ، بۆیه داواكارم هه‌موو هێزه سیاسیه‌كان هه‌موو پێكه‌وه بڕۆنه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ن".
هواشی خواست كه هه‌موولایه‌نه‌سیاسیه‌كان وه‌ك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بیربكه‌نه‌وه ، كه له‌سه‌رانسه‌ری كوردستاندا به بیروڕای جیاوازه‌وه پێكه‌وه له‌یه‌ك سه‌نگه‌ردان و گوتی: "هیوادارین لایه‌نه‌كان چاویان لێبكه‌ن و بتوانن پێكه‌وه له‌م ولاته‌دا بژین".
BAS NEWS -
