ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر شەش بەڕێوەبەری ناحیەی پەسەند کرد

ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر شەش بەڕێوەبەری ناحیەی پەسەند کرد
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێردا بە زۆرینەی دەنگ کاندیدی شەش بەڕێوبەری ناحیە پەسەند کران.

(عەلی رەشید) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردسانی راگەیاند: کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر سێ بابەتی لەخۆ گرت، یەکەمیان پێشنیاری پارێزگای ھەولێر بۆ پەسەندکردنی کاندیدی شەش بەڕێوبەری ناحیە کە بە ٢٠دەنگ دەکاتە زۆرینەی دەنگەکان پەسەند کران.

گوتیشی، بابەتی دووەم دیاریکردنی ئەندام بارزان سدیق بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی لیژنەی شارەوانی و، بابەتی سێیەم نووسراوی بەڕێوبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر بۆ گۆڕینی خێرایی ئۆتۆمبێل لە دوو شەقامی سەرەکی لە کۆیە بۆ ھەولێر و لەشەقامی ١٠٠مەتری بۆ بالیسان، ئەمانەش بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کران.

(ئیحسان عەبدولقادر چەلەبی) بۆ بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەکان، (شاخەوان حوسێن حاجی) بۆ ‌بەڕێوەبەری شارەدێی قەسرێ، ھەروەھا (فەیسەڵ حوسێن عەوڵا) بۆ ‌بەڕێوەبەری شارەدێی سمیلان، لەگەڵ (فەرزەند ئەحمەد لاوکە شێخ ئاغا) بۆ بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران و (سایب ھاروون ڕەشید) بۆ شارەدێی کەورگۆسک و (حامد ئیسماعیل محمد ئەمین) بۆ شارەدێی ھەریر.
pdk-
Top