لە باشیکدا فەرمانبەران گەڕانەوە دەوام

 	 لە باشیکدا فەرمانبەران گەڕانەوە دەوام
بە گوێرەی لێدوانی بەڕێوەبەری شارەدێی باشیک، لە ئێستادا فەرمانبەران گەڕاونەتەوە دەوامی ئاسایی خۆیان لە باشیکدا.

(زه‌نون یونس یوسف) به‌ڕێوبه‌رى ناحییه‌ى باشیك بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند:" داعش کە ماوەی دووساڵ و چوارمانگ لە شارەدێی باشیک بوو، شوێنگەلێکی زۆریان لە باشیکدا وێران کردووە، بەڵام لە ئێستادا کە پێشمەرگە ئازادی کردووەتەوە، فەرمانبەرانی فەرمانگەکان گەڕاونەتەوە دەوامی ئاسایی خۆیان و تەنها چەند فەرمانگەیەک نەبێ کە داعش ڕماندوویەتی.

جێگەی ئاماژەیە، باشیک لە ٧-١١-٢٠١٦ لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگە ئازاد کراو، بە شوێنێکی ستراتیژی دادەنرێ کە تەنیا ٢٠ کم لە سەنتەری مووسڵەوە دوورە و بەر لەوەی داعش دەستی بەسەردا بگرێ، ١٤٠ هەزار کەس لە باشیکدا دەژیان.
pdk-
Top