جۆن بۆڵتن: کوردستان بەرەو سەربەخۆیی دەڕوات

جۆن بۆڵتن: کوردستان بەرەو سەربەخۆیی دەڕوات

جۆن بۆڵتن، باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان و یەکێک لە کاندیدەکانی دۆناڵد تڕامپ بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە، لە گوتارێکدا رایگەیاند: پێویستە تڕامپ بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لەبەرچاو بگرێت و گوتیشی کوردستان بەرەو سەربەخۆبوون دەچێت.

بۆڵتن لە گوتارێکدا لە رۆژنامەی نیویۆڕک پۆست، نووسیوویەتی دەبێ تڕامپ سیاسەتەکانی ئۆباما لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست پێچەوانە بکاتەوە و لەگەڵ واقیعی ناوچەکە مامەڵە بکات.

ھەروەھا نووسیوویەتی زۆر گرنگە تڕامپ ئەو خاڵانەی وەک نەمانی سنوورەکانی دوای جەنگی جیھانی یەکەم، ھەنگاونانی کوردستان بەرەو سەربەخۆیی، رەوشی ئەمنی ئەفغانستان، پارچەبوونی یەمەن، گۆڕینی تورکیا لە وڵاتێكی عەلمانییەوە بۆ خەلافەتێکی تایبەتی ئەردوغان و رەتکردنەوەی رێککەوتنامەی ناووکی ئێران لەبەرچاو بگرێت. جۆن بۆڵتن پێیوایە ئەو رێککەوتنامەی ناووکی تەنیا لەبەرژەوەندی ئێران دابووە.
PAYAMNER-
Top