حکوومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک دەرچووی پزیشکی دادەمەزرێنێت
مۆفه‌ق عه‌بدولڵا فه‌تاح، ڕاوێژكاریی دارایی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند: "بڕیاره به‌م نزیكانه فه‌رمانی دامه‌زراندن بۆ ده‌رچووانی پزیشكی ده‌ربچێت".
ڕاوێژكاریی دارایی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه: "وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاگادار بم له‌م چه‌ند ڕۆژه فه‌رمانی دامه‌زراندنی ده‌رچووانی كۆلیژی پزیشكی له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان ده‌رده‌چێت".
گوتیشی: "ئه‌و كه‌سانه‌ی داده‌مه‌زرێندرێن، نزیكه‌ی 300 كه‌سن و ده‌رچووی پزیشكین، پێشووتر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ریان دابوو، چونكه زۆر پێویستن و هاوكار ده‌بن له پڕكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی كه‌می پزیشك له نه‌خۆشخانه‌كان".
به‌پێی زانیاریه‌كان له كۆبوونه‌وه‌ی پێشووتری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، به‌ڵێن به وه‌زاره‌تی ته‌ندروه‌ستی درا بوو، بۆ دامه‌زراندنی پزیشكانی گشتی ئه‌مساڵ و ده‌رچووانی خولی دووه‌می پار و پزیشكانی ددانی پار، پزیشكانی ده‌رمانسازی پار و په‌رستارانی ساڵی ڕابردوو.
باس‌نیوز
