هێرش... دكتۆرەكەی بەرەی شەڕ وەك بەڵێنیدا تەنیا شەهیدبوون لەئەركەكەی خست
كاژین ئۆقرەی لێبڕابوو، دەیویست هەرچۆنێك بێت هەواڵێكی براكەی ببیستێت لەبەرەی شەڕ بۆیە پەیوەندی پێوەكرد، بەڵام ئەوەی وەڵامی دایەوە وەكو جاران پێینەوت "روحی كاكە"و ئەو چەند وشەیەی لەتەلەفۆنەكەوە بیستی، بەتەواوی لەهۆش خۆی برد.
دوای ئەو پەیوەندیە تەلەفۆنیە كاژین ئەحمەد لەنەخۆشخانە بەئاگا هاتەوە، بەڵام بەبارێكی دەروونی زۆر ناجێگیرو داڕوخاوەوە، چونكە چیتر ئومێدی بینینەوەی دكتۆر هێرش-ی برای نەما.
"پێشتر وتیان هێرش بریندارە، بەزۆر مۆبایلەكەم وەرگرتەوەو تەلەفۆن بۆ كردو كوڕێك وەڵامی دامەوە، وتم كاكە تۆی؟ پێم سەیربوو وەك هەمیشە نەیوت بەڵی روحی كاكە، كەسێكی تر بوو وتی خاوەنی ئەم مۆبایلە شەهیدبووە"، كاژین (21 ساڵ) بەگریانەوە وایوت.
Xandan-
