وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ڕووبه‌ڕووى بیرى توندڕه‌وى داعش ده‌بێته‌وه
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندى، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه‌كانى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاى گه‌یاند: "له شه‌ڕى دژ به چه‌كدارانى داعشدا سه‌نگه‌رى دووه‌مى هێزى پێشمه‌رگه ده‌بین و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پلانێكى تۆكمه‌مان ده‌ست پێكردوه بۆ لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا كه وتاره‌كانیان له مینبه‌رى مزگه‌وته‌كانه‌وه به ئاراسته‌یه‌كه كه ناڕاسته‌وخۆ ده‌چێته خانه‌ى به‌رژه‌وه‌ندیى ئه‌و ڕێكخراوه‌وه، له‌و ڕووه‌شه‌وه سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه كۆنفرانسێكى تایبه‌ت به شێوازى وتارى ئایینیى مه‌زگه‌وته‌كان و میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
گوتیشی: "نزیكه‌ى 200 شه‌رعزان و زانای ئایینى و وتارخوێن بانگهێشتى كۆنفرانسه‌كه ده‌كرێن و تێیدا كێشه‌كانى وتارى ئایینى ده‌خرێنه ڕوو، ڕێگه‌چاره‌ى گونجاویشیان بۆ ده‌دۆزرێته‌وه و ژماره‌یه‌ك بڕیار ده‌رده‌كرێن و دواتر وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى، له‌ژێر ڕۆشنایی ئه‌و بڕیارانه‌ى كۆنفرانسه‌كه، ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی تایبه‌ت ده‌رده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى وتارى ئایینى له هه‌رێمدا ببێته سه‌رچاوه‌ى خۆشگوزه‌رانى و ئاشتیى كۆمه‌ڵایه‌تى، نه‌ك هۆكار بێت بۆ توندڕه‌وى و ناوزڕاندن و تێكدانى ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تى و نیشتمانى".
نه‌قشبه‌ندى ئه‌وه‌شی گوت: "ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى بیرى توندڕه‌وى، بابه‌تێكى كراوه ده‌بێت لاى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و مامۆستایانى ئایینى فه‌رمانبه‌رى ئه‌وقافن، بۆیه لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێكدا ده‌كه‌ین بزانین بیرى توندڕه‌وى بڵاو ده‌كاته‌وه و پێشتریش لێپرسینه‌وه‌مان كردووه و ژماره‌یه‌ك وتارخوێنمان له وتاردان ڕاگرتووه و ژماره‌یه‌كیشمان ئاگادار كردوونه‌ته‌وه و باش بوون".
نه‌قشبه‌ندى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: "نامانه‌وێ ئه‌و وتارخوێنانه‌ى توندڕه‌ون فڕێیان ده‌ینه ده‌ره‌وه، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێ به شێوه‌یه‌ك ڕاى بێنینه‌وه و وتاره‌كانیان بخه‌نه خزمه‌ت ئاشتیى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئاسایشى نیشتمانى و ببنه هۆكارێكى خێر له كوردستان".
به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه‌كان له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرای كرد: "له‌دواى دروستبوونى ڕێكخراوى داعش، نزیكه‌ى 500 گه‌نجى كورد له باشوورى كوردستانه‌وه چوونه‌ته ناو داعش، له‌و ژماره‌یه نزیكه‌ى 300 گه‌نجیان كوژراون و 150 گه‌نجیان وازیان هێناوه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ى مابێته‌وه تا ئێستا كه ئێمه هیچ زانیارییه‌كمان له باره‌یانه‌وه نه‌بێت، نزیكه‌ى 35 ـ 40 گه‌نجه، كه نازانین ماون یان كوژراون، یان وه‌كو كۆچبه‌ر ئه‌وانیش ڕوویان له ئه‌فه‌ریقا و ئه‌وروپا كردووه".
جه‌ختیشی كرده‌وه: "له مانگى ئابى ساڵى 2015 ه‌وه هیچ گه‌نجێكى كورد له باشوورى كوردستانه‌وه نه‌چووه‌ته ناو ڕێكخراوى داعش".
به‌پێى زانیارییه‌كان، تا ئێستا 5 هه‌زار و 470 مزگه‌وت لاى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تۆمار كراون، 30 مزگه‌وتى دیكه‌ش له حاڵه‌تى دروستكردن دان، 3 هه‌زار و 11 مزگه‌وت وتارى هه‌فتانه‌یان تێدا ده‌درێت و هه‌فتانه زیاتر له نیو ملیۆن كه‌س له باشوورى كوردستان ئاماده‌ى وتارى هه‌ینى ده‌بن.
باسنيوز
