نێچیرڤان بارزانی: ڕۆڵی حزبی شیوعیی له‌ تێكۆشانی گه‌لی كوردستاندا به‌رز نرخاند

 نێچیرڤان بارزانی: ڕۆڵی حزبی شیوعیی له‌ تێكۆشانی گه‌لی كوردستاندا به‌رز نرخاند
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان، پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سكرتێری نوێی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعیی كوردستان كرد.


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2/11/2016 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی، پیرۆزبایی له‌ د. كاوه‌ مه‌حموود كرد، به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنییه‌وه‌ به‌ سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حزبی شیوعیی كوردستان و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ كار و ئه‌ركه‌ نوێكه‌ی بۆ خواست.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی شه‌شه‌مین كۆنگره‌ی حزبی شیوعیی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی تازه‌ی حزبه‌كه‌ی له‌ د.كاوه‌ مه‌حموود كرد و هیوای خواست حزبی شیوعیی كوردستان له‌ ئاست ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیی دۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستاندا بێت.
ڕۆڵی حزبی شیوعیی كوردستانیشی له‌ تێكۆشانی گه‌لی كوردستاندا به‌رز نرخاند و هیوای خواست ڕۆڵی خۆی له‌ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌ نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستاندا، بگێڕێت.

لای خۆیه‌وه‌ د. كاوه‌ مه‌حموود، سوپاسی نێچیرڤان بارزانی كرد بۆ ئه‌م پیرۆزبایی و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌، دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ حزبی شیوعیی كوردستان وه‌ك هه‌میشه‌ له‌ ئه‌ركه‌ نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیان و خه‌ڵكی كوردستان، به‌رده‌وام ده‌بێت.












باسنيوز
Top