كه‌مپی خازر... خۆراك و خواردنی گه‌رم پێشكه‌شی خێزانانی ئاواره ده‌كرێت
له‌درێژه‌ی هاوكاریكردن و گه‌یاندنی كۆمه‌ك بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی روو له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كه‌مپی خازر دوو ژه‌مه‌خۆراكی گه‌رم و پارسێلی خۆراك به‌سه‌ر 250 خێزان و 1400 كه‌سدا دابه‌ش ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌درێژه‌ی هاوكاریكردن و دابه‌شكردنی خۆراك به‌سه‌ر ئه‌و ئاوارانه‌ی كه به‌هۆی شه‌ڕه‌وه ناوچه‌كانیان به‌جێده‌هێڵن و روو له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌چه‌ند كه‌مپێكی نوێ‌دا پێشوازیی له ئاواره‌كان ده‌كات، له‌و میانه‌شدا له كه‌مپی خازر له‌سنوری پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رۆژانه دوو ژه‌مه خواردنی گه‌رم به‌سه‌ر 250 خێزان و 1400 كه‌سی تازه ئاواره‌دا دابه‌شكرد، هاوكات له درێژه‌ی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كاندا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پارسێلی خۆراكی به‌سه‌ر 250 خێزاندا دابه‌شكرد كه تازه روویان له كه‌مپه‌كه كردبو.
تیمه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌مپانه‌ی كه تازه دروستكراون بۆ پێشوازیكردنی ئاواره‌كانی پارێزگای موسڵ، له ئاماده‌باشی ته‌واودان و رۆژانه پێشوازی له‌ئاواره‌ی نوێ ده‌كه‌ن و پێداویستی سه‌ره‌تاییان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كه‌ن.
Payamner-
