وه‌زيرى په‌روه‌رده: وڵاتى ئەڵمانیا دەتوانێت زیاتر هاریکارى کەرتى پەروەردەی هەرێم بێت
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه وه‌زيرى په‌روه‌رده له‌گه‌ڵ وۆڵفگانگ فريسك سه‌رۆكى پڕۆگرامى په‌روه‌رده‌ى خوێندنى پيشه‌يى ـ داهاتى ئه‌ڵمانيا و شاندێكى ياوه‌رى كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له هه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌ردوو لا كرا تا پێداچوونه‌وه به پڕۆگرامى خوێندنى پيشه‌يى و داهات بكرێت له هه‌رێمى كوردستان.
شاندەکە باسی ئەو پڕۆژە و پلانە پەروەردەییانەى خۆیان لە ساڵى (٢٠١٦)ى زایینى کرد کە له دهۆك دەستیان پێ کردووە وەک دروستکردن و نۆژەنکردنەوەى (١٣) قوتابخانە و تاوتوێکردنى پڕۆژەى هاوكاريكردنى مامۆستايان لە ڕووى هاتوچۆوە کە دۆخى ئابوورى ئێستا تووشى ماندبوون و بێداهاتى کردوون و بە پێى دوور و نێزیکیانەوە هاوکارى بوارى ماددى وەزارەتى پەروەردە بن.
باسى بەشدارییەکى جدییتریان کرد لە سێکتەرى پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمى کوردستان.
د.پشتيوان سادق وەزیرى پەروەردەیش سەرەڕاى سوپاسکردنى وڵاتى ئەڵمانیا لە هاریکاریکردنی هێزى پێشمەرگە کە ئێستا لە بەرەکانى شەڕ دژى تیرۆریستانى داعش دەجەنگن و "هەرچەندە ئێستا ئێمە تووشى شەڕێکى گەورە بووینە و پاراستنى وڵات پیرۆزترین کارە کە بیکەین، بەڵام پەروەردە و پڕۆسەى فێرکردن لە هەموو ئان و سات و وڵاتێک‌دا پێویستە لە پلەى یەکەمدا بێت، بۆیە هاوکاریکردنى ئەو سێکتەرە بۆ ئێمە گرنگە.
وتیشی، ئێمە وەک هەرێم و بەر لە قەیرانى دارایی دەستمان بە پڕۆسەیەکى گەورەى دامه‌زراندنى سێ كۆمه‌ڵگه‌ى گه‌وره‌ى پيشه‌يى کردبوو کە هۆکارێک بوو بۆ کەمکردنەوەى ڕێژەى بێکارى و لابردنى بارى قورسى دامەزراندن لەسەر حکومەت، چونکە ناکرێت هەرێمێکى وەک ئێمە بە پێنج مليۆن دانیشتووەوە نزیکەى ميلۆنێك و چوارسه‌د هه‌زار كه‌س مووچەخۆرمان هەبێت، بەڵام بەداخەوە ئەو پلانە ئێستا لەبەر ئەم قەیرانە وەستاوە و هیوادارین بە هاوکارى هەموو لایێک کار لەسەر بەجووڵە خستنەوەى ئەو پڕۆژە گرنگ و ژێرخانیانەى هەرێمەکەمان بکەین."
لاى خۆیشەوە وەزیرى پەروەردە سوپاسى شاندى ڕێكخراوى هاریكارى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانیا كرد بۆ هاوکارییە بەردەوامەکانیان لە هەرێمى کوردستان و بە تایبەت یارمه‌تیدان و هاوکاریکردنى کەرتى پەروەردە و فێركردن.
Payamner-
