مامۆستایانى ناڕازى گه‌رمیان دوایین هه‌ڵوێستیان له‌باره‌ى پڕۆسه‌ى خوێندن ڕاگه‌یاند
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه: "زیاتر له مانگێك به‌سه‌ر ساڵى نوێى خوێندندا تێپه‌ڕیوه و تا ئێستا مامۆستایانى پارێزگاى سلێمانى، هه‌ڵه‌بجه، ئیداره‌ى گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین، له‌سه‌ر بایكۆتكردنى هۆڵه‌كانى خوێندن به‌رده‌وامن، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیش ده‌بین تا ئه‌وكاته‌ى ئه‌و گرووپه سیاسییانه‌ى وڵات به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن تێده‌گه‌ن له‌وه‌ى وڵاتیان به‌ره‌و وێرانه بردووه".
مامۆستایانى ناڕازى گه‌رمیان، له‌و به‌یاننامه‌یه، ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن: "هه‌ر حزب و لایه‌نێكى سیاسی و تاقمێكى به‌رژه‌وه‌ندیخواز بیه‌وێت له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى ته‌سكى خۆى زیان به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانى مامۆستایان بگه‌یه‌نێت، له دژى دێینه ده‌نگ و چیتر كه‌س مافى ئه‌وه‌ى نییه مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌ران بچه‌وسێنێته‌وه".
له به‌یاننامه‌كه‌ى مامۆستایانى ناڕازیدا جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه: "ڕۆژى سێ شه‌ممه 1/11/2016 ڕێپێوانێكى به‌رفراوان له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى كه‌لاره‌وه بۆ به‌رده‌م قایمقامیه‌تى شاری كه‌لار ئه‌نجام ده‌ده‌ین و تێیدا سوربوونى خۆمان له‌سه‌ر درێژه‌دان به بایكۆتكردنى ده‌وام ڕاده‌گه‌یه‌نین".
باس‌نیوز
