سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌به‌ڵگه‌وه روونكردهوهكی راگه‌یاند
ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه تێیدا رایگه‌یاند، وێنه‌ی نوسراوێك بڵاو كراوه‌ته‌وه، گوایه به‌فه‌رمانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕێك پاره بۆ كڕینی خانووی په‌رله‌مانتارێك خه‌رج كراوه، وتیشی، ئه‌و نوسراوه ساخته‌یه و دروستكراوه.
ئه‌وه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه:
چه‌ند په‌یج و ئه‌كاونتێك له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیى فه‌یسبووك، وه‌ك چه‌ند جارێكى دیكه و به‌مه‌به‌ستى چه‌واشه‌كارى، وێنه‌ى نووسراوێكى ساخته و دروستكراویان بڵاو كردۆته‌وه كه گوایه له‌سه‌ر فه‌رمانى سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، بڕى 682 هه‌زار دۆلار بۆ كڕینى خانوو بۆ ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێز خاتوو ڕێواز فایه‌ق خه‌رج كراوه.
لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌م نووسراوه به ته‌واوى ساخته و دروستكراوه و له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌دا وێنه‌یه‌كى ڕاسته‌قینه‌ى ئه‌و نووسراوه بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌ڵگرى هه‌مان ژماره و به‌رواره و به ئیمزاى به‌ڕێز سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى كارگێڕى و دارایى بۆ مه‌به‌ستێكى دیكه ئاراسته‌ى فه‌رمانگه‌ى دادنووسى هه‌ولێر كراوه.
نووسراوه ڕاسته‌قینه‌كه پشتگیرییه‌كى فه‌رمانگه‌ى كاروبارى كارگێڕى و داراییى سه‌ر به دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه بۆ كارمه‌ندێكى سكرتایهتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ـ كه خۆى داواى كردووه و وێنه‌یه‌كى ئه‌ویش بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه ـ و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به هاوكارى و كڕینى خانووه‌وه نییه وه‌ك له نووسراوه ساخته و دروستكراوهكهدا نیشان دراوه
Payamner-
