شێخ شامۆ: شەنگال شوێنی حەشدی تێدا نابێتەوە
شێخ شامۆ، پەرلەمانتاری کوردی ئێزدی راگەیاند، پارتی کرێکارانی کوردستان بە دروستکردنی میلیشیای چەکداری لەژێر سایەی حەشدی شەعبی ھەوڵ دەدات تۆوی رق و کینە لەناو ئێزدییەکان بچێنێت.
شێخ شامۆ ئاماژەی بەوە کرد، کە بەپێی یاساکانی هەرێمی کوردستان، نابێ هیچ هێزێک لە سنووری کوردستان لەژێر سایەی حەشدی شەعبی دروست ببێت و دەبێ حەشدی شەعبی لە شنگال دوور بخرێتەوە.
بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە کوردە ئێزدییە، خەڵکی شەنگال و ئێزدییەکان سیاسەتی بەحەشدکردن رەتدەکەنەوە و ”دەبێت ھەرچی زووە ئەو پرسە یەکلا بکرێتەوە و کەسێک بەناوی ھێزێک لە دەرەوەی پێشمەرگە گرفت لە ناوچەکە دروست نەکات".
باسنيوز
