پارتی ئامادەیە گۆڕانکاری لە پێکھاتەی حکوومەت بکات
فەرحان جەوھەر، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاند، حزبەکەی ئامادەیە گۆڕانکاری لەپێکھاتەی حکوومەت بکات، "ئەوەی تائێستا نەھاتووەتە پێشەوە بزووتنەوەی گۆڕانە، کە پێیوایە ئەم دۆخەی ھەیە لە بەرژەوەندی خۆیەتی و نایەوێت کێشەکان چارەسەر بکرێن".
فەرحان جەوهەر هەروەها رایگەیاند، کە گۆڕانکاریی لە پێکهاتەی حکوومەت بەندە بە گۆڕانکاریکردن لە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان.
باسنيوز
