دەمیرتاش: ئێمە لە چالاکییەکانی پەکەکە بەرپرس نین

دەمیرتاش: ئێمە لە چالاکییەکانی پەکەکە بەرپرس نین
هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیی گەلان (هەدەپە) رایدەگەیەنێت، کە پارتەکەی لە چالاکییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەرپرس نییە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی هەدەپە لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەی (دۆیچە ڤێلە)ی ئەڵمانی داوای لە پەکەکە کرد بگەڕێتەوە سەر میزی گفتوگۆ و دەست بە دانوستاندن لەگەڵ حکوومەتی تورکیادا بکاتەوە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش پێیوایە رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا هۆکاری تێکچوونی پرۆسەی ئاشتییە لە کوردستانی باکوور و تورکیا و بەپێویستیشی دەزانێ گوشار بخرێتە سەر ئەردۆغان بۆ ”دەست هەڵگرتن لە شەڕ“.

هاوسەرۆکی هەدەپە ئاماژەی بەوەش کرد، کە هەدەپە و پەکەکە دوو حزبی جیاوازن و ”هیچ پەیوەندییەکیان بە یەکەوە نییە و ئێمە لە چالاکییەکانی پەکەکە بەرپرس نین“.

دوای کوشتنی دوو پۆلیسی تورکیا لە شاری پرسووس لەلایەن پەکەکەوە لە مانگی تەمموزی 2015، پرۆسەی ئاشتی لە نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا کۆتایی پێهات و شەڕی چەکداریی لە کوردستانی باکوور و تورکیا دروست بووەوە.








باسنيوز
Top