دەمیرتاش: ئێمە لە چالاکییەکانی پەکەکە بەرپرس نین
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی هەدەپە لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەی (دۆیچە ڤێلە)ی ئەڵمانی داوای لە پەکەکە کرد بگەڕێتەوە سەر میزی گفتوگۆ و دەست بە دانوستاندن لەگەڵ حکوومەتی تورکیادا بکاتەوە.
سەڵاحەدین دەمیرتاش پێیوایە رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا هۆکاری تێکچوونی پرۆسەی ئاشتییە لە کوردستانی باکوور و تورکیا و بەپێویستیشی دەزانێ گوشار بخرێتە سەر ئەردۆغان بۆ ”دەست هەڵگرتن لە شەڕ“.
هاوسەرۆکی هەدەپە ئاماژەی بەوەش کرد، کە هەدەپە و پەکەکە دوو حزبی جیاوازن و ”هیچ پەیوەندییەکیان بە یەکەوە نییە و ئێمە لە چالاکییەکانی پەکەکە بەرپرس نین“.
دوای کوشتنی دوو پۆلیسی تورکیا لە شاری پرسووس لەلایەن پەکەکەوە لە مانگی تەمموزی 2015، پرۆسەی ئاشتی لە نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا کۆتایی پێهات و شەڕی چەکداریی لە کوردستانی باکوور و تورکیا دروست بووەوە.
باسنيوز
