ئافرەتێك بەئاوی کوڵاو سوتا
پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، له كه‌لار ئافره‌تێكی به‌ته‌مه‌ن به‌ئاوی گه‌رم ده‌ستوتێت و گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
رائید عەلی جەمال، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان به ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ هەینی دوای ئەوەی لەتەوالیتی ماڵەكەیاندا بەلوعەی ئاوی گەرمی ماڵەكەیان دەشكێت، ئاوی گه‌رم به‌ر ئافرەتێك بەناوی م _ ج _ ح لەدایكبووی 1933 دانیشتوونی كەلارگەڕەكی شەهیدان ده‌كه‌وێـت، به‌هۆیه‌وه تەواوی جەستەی دەستووتیت، چارەسەری پێویستی لەبەشی فریاكەوتنی شەهیداهەژار لە كەلار بۆ ده‌كرێت، به‌ڵام بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتانەكەیەوە ڕەوانەی فریاكەوتنی سلێمانی كرا.
كوڕی ئەم ئافرەتە ئاماژە بەوەدەكات دایكی بەتەمەنەو لەكاتی سەرئاوكردندا بەلوعەی ئاوە گەرمەكەی بەدەستەوە دەشكێت و بەوهۆیەوە تەواوی جەستەی سووتاوە.
عەلی جەمال گوتی: بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتانەكەیەوە ڕەوانەی فریاكەوتنی سلێمانی كرا.
عەلی گوتی :لەئیستاشدا پۆلیس لەبەشی توند‌و تیژی ژنان لێكۆڵینەوەیان لەسەر ڕووداوەكە دەست پێ كردوە
Payamner-
