وەزیرانی دەروەی ئێران و سووریا و رووسیا لە مۆسکۆ کۆدەبنەوە

وەزیرانی دەروەی ئێران و سووریا و رووسیا لە مۆسکۆ کۆدەبنەوە

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، ماریا زاخارۆف، رایگەیاند: کۆبوونەوەی سێ‌لایەنەی وەزیرانی دەرەوەی رووسیا، سووریا و ئێران رۆژی هەینی لە مۆسکۆ بەڕێوە دەچێت.

ئاژانسی هەواڵی سپۆنتیک لە زمان ماریا زاخارۆفەوە بڵاویکردەوە: سێ لایەن لەبارەی بارودۆخی سووریا و عێراق کۆدەبنەوە.

بە گوتەی زاخارۆف، سەرگەیی لاڤرۆف و محەمەد جەواد زەریف و وەلید موعەلیم، لەم کۆبوونەوەیەدا باس لە چۆنیەتیی بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریزم راگرتنی جەنگی سووریا و کۆتایی‌هێنان بە بارودۆخی ئاڵۆزی خەڵکی سڤیل دەکەن.
Payamner-
Top