بەو ھەشت شێوازە لە چەوری ورگ رزگات دەبێت
چەوری ورگ نیشانەی مەترسیدارە کە دەبێت ئاگاداری بن بۆ رێگەگرتن لە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە.
لێرەدا ئاماژە بە ٨ چارەسەری سروشتی دەکەین کە دەتوانن لە ماڵەوە ئامادە بکەن:
١ـ دەتوانن لە خواردنی ئەو خۆراکانە دوور بکەونەوە کە دەبنە ھۆی فشار خستنە سەر جگەر و رێژەی کالۆری کەم بکەنەوە.
٢ـ خواردنەوەی شەربەتی توتڕکی سروشتی یان گێلاس بە رێژەی ١٠٠% کە یارمەتی ھەرس کردنی خۆراک دەکات. یان خواردنەوەی رۆژانە ٨ پەرداخ ئاو کە یارمەتی توانەوەی چەوری خوێن.
٣ـ خواردنی چەوری ئۆمێگا٣ یان ھەفتەی ٦ گرام لە رۆنی ماسی و یان ماسی سەلەمۆن ھەفتەی ٢ جار.
٤ـ خواردنی ئەسید گاما لینۆلیک ((GLA کە لە زەیتی گوڵڕەنگ و گۆشتی مانگا و خۆراکی ئۆرگانیدا ھەیە.
٥ـ بەکارھێنانی زەیتی زەیتون یان زەیتی گوڵەبەڕۆژە و زەیتی زەیتی گوڵڕەنگ لە چێشت لێنان و خواردنی ئاڤۆکادۆ و چەرەزات.
٦ـ زیاد کردنی چەند دڵۆپێک لە ئاوی لیمۆ بۆ ئاوی گەرم رۆژانە بۆ چالاک کردنی جگەر و سووتاندنی چەوری، لەگەڵ خواردنەوەی ئاوی پێویست رۆژانە.
٧ـ خواردنەوەی چای ھندبا بۆ رزگار بوون لە ژەھری لەش.
٨ـ خواردنی بەھاراتی تیژ کە خێرایی بە سووتاندنی چەوری دەبەخشن، وەک بیبەری توند و زەنجەبیل و دارچین و مێخەک و ھێل کە یارمەتی رێکسختنی شەکری خوێن دەدەن.
Payamner-
