ژەنەڕاڵێکی ئەمەریکایی: هێزه کوردییەکان بەشداریی شەڕی رەققه دەکەن

ژەنەڕاڵێکی ئەمەریکایی: هێزه کوردییەکان بەشداریی شەڕی رەققه دەکەن


سوپای ئەمەریکا دەڵێت، هێزه کوردییەکان له کرده سەربازییەکانی دژی داعش له شاری "رەققه" بەشدار دەبن.



ژەنەڕاڵ "ستیڤن تاوزەند" فەرماندەی باڵای سوپای ئەمەریکا له عێراق جەختی کردەوه، دەبێت رێگەی پەیوەندییەکانی داعش لەناو شاری رەققه ببڕدرێت و هێزه کوردییەکان بۆ ئەو مەبەسته بەشداریی شەڕی داعش لەم شاره دەکەن.



ژەنەڕاڵ تاوزەند ئاشکراشی کرد، تورکیا به توندی دژی بەشداریی هێزه کوردییەکانه له ئازادکردنی رەققه و سەبارەت به ئەو بابەتەش لەگەڵ تورکیا له گفتوگۆدان.



ئەو فەرمانده ئەمەریکاییه دەڵێت، داعش شاری رەققه وەک پێگەیەک بۆ دانانی پلانی هێرشەکانی له سووریا و دەرەوەی سووریا بەکار دێنێت.
Payamner-
Top