خورماتوو.. 13 گومانلێكراو ده‌ستگیر كران

 خورماتوو.. 13 گومانلێكراو ده‌ستگیر كران
له‌ گه‌ڕه‌كى برایه‌تی شارۆچكه‌ى خورماتوو، هێزه‌ ته‌ناهییه‌كان توانیان 13 گومانلێكراو ده‌ستگیر بكه‌ن.

نه‌قیب ئه‌نوه‌ر جه‌لیل، ئه‌فسه‌ر له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی خورماتوو، ڕاى گه‌یاند: "به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 22/10/2016، له‌ چالاكییه‌كى هێزه‌ ته‌ناهییه‌كانى خورماتوو، توانرا له‌ گه‌ڕه‌كى برایه‌تی شارۆچكه‌ى خورماتوو، 13 گومانلێكراو ده‌ستگیر بكه‌ن".


ئه‌فسه‌ره‌كه‌ى پۆلیس، گوتیشی: "ئێستاش ته‌واوى ده‌ستگیركراوه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ گه‌ڵدا ئه‌نجام ده‌درێت".








باسنیوز
Top