هاووڵاتیەکی کورد سزای 10ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە
بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی )هەنگاو( کامران قادری هاووڵاتی کوردی دانیشتووی نەمسا لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ ئەمەریکا" بە 10 ساڵ زیندان مەحکووم کراوە.
ئەو هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی شاری شنۆ کە خاوەن ڕەگەزنامەی ئێرانی_ نەمساییە 10 مانگ بەرلە ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەو لە کاتی گەڕانەوە بۆ ئێران دەستبەسەر کرابوو، سەرەنجام لەلایەن داواکاری گشتیی تارانەوە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ ئەمەریکا" سزای 10 ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە.
بەپێی راپۆرتێک کە ماڵپەڕی (ڕادیۆ فەردا) بڵاوی کردووەتەوە، داواکاری گشتیی تاران رایگەیاندوو کە پێنج کەس بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ئەمەریکا هەرکامەیان سازی 10 ساڵ زیندانیان بۆ بڕاوەتەوە.
ناسنامەی دوو کەس لەو پێنج کەسە بەناوەکانی سیامەک و محەممەد باقر نەمازی، پێشتر ئاشکرا ببوو، بەڵام سێ کەسی دیکە بەناوەکانی "کامران قادری، عەلیڕەزا ئومیدوار و فەرهاد عەبدولساڵح" پێشتر نێویان لە هیچ میدیایەک و لەلایەن هیچ بەرپرسێکی ڕێژیمەوە ئاشکرا نەکرابوو.
کامران قادری، تەمەن 52 ساڵ، بەرپرسی کۆمپانیای "ئاوەنگ" لە شاری ڤیەنی پایتەختی نەمسایە کە لەکاتی سەفەر بۆ ئێران لە مانگی ژانیڤەری ئەمساڵدا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە فڕۆکەخانەی تاران دەستبەسەر کرابوو.
كهسێكی نزیك له بنهماڵهی ئهو زیندانیه كورده به ههواڵدهریی ڕۆژی كوردی ڕاگهیاندووە كه هۆكاری ئهوهی لهو ماوهیهدا هیچ ڕاگهیاندن و بڵاوكراوهیهك ههواڵی لهو پەیوهندی به دهستبهسهر كرانی كامران بڵاو نهكردووەتهوه، ئهوه بووه كه لهسهر پێشنیاری پارێزهرهكهی بێدهنگیمان ههڵبژاردبوو و داوامان لێ كرابوو كه ههواڵهكه میدیایی نهكهین .
باسنيوز
