بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک: 11 چەکداری داعش کوژران

 بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک: 11 چەکداری داعش کوژران
بەرێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک ئاماژەی بەوە کرد، چەندین چەکداری داعش کوژراون کە هەوڵیان داوە لەسەنتەری کەرکووکەوە بۆ دەرەوەی شارەکە ڕابکەن.



عەمید سەرحەد قادر، بەرێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک ڕای گەیاند: “لە سنووری قەزا و ناحیەکانی کەرکووک، 11 چەکداری داعش کوژراون”. ئەوەشی ڕوون کردەوە، سەرجەم کوژراوەکان، ئەو چەکدارانە بوون کە دوێنێ هەینی 21\10\2016، خۆیان گەیاندبووە ناو سەنتەری کەرکووک و هێرشێکیان ئەنجام دابوو. گوتیشی: “سەرجەم چەکدارەکان کەسانی بیانی و خەڵکی دەرەوەی عێراق بوون”.



سەرحەد قادر ئەوەشی ڕوون کردەوە، ئێستا ئەو چەند چەکدارەی داعش کە لە کەرکووکدا ماون، دەیانەوێت دەروازەیەک بۆ دەربازبوون بکەنەوە، بەڵام هێزێکی زۆری ئەمنی لە دەوروبەری شاری کەرکووک بڵاوەیان پێکراوە و ئێستاش چوار لە چەکدارانی داعش بەرەو گوندێکی دەرەوەی کەرکووک چوون، بەڵام بۆ لەناو بردنیان، بەدوایاندا دەگەڕێین".


باسنيوز
Top