ئه‌مریكا خۆی له هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستانی بێ به‌ری ده‌كات
لێدوانی جۆن كیربی له وه‌ڵامی پرسیارێكدا هات كه رۆژنامه‌نووسێك پرسیاره‌ی ئه‌وه‌ی لێ‌كرد رۆژی رابردوو وه‌ك وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای له هه‌ردوولا كردبوو پێداگری له‌سه‌ر شه‌ڕی داعش بكه‌ن و خۆیان له جموجوڵی ناهه‌ماهه‌نگ بپارێزن، به‌ڵام توركیا گرنگی به‌م دواكارییه نه‌دا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌روه‌ها ئه‌و راپۆرتانه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه باس له هاوكاری ئه‌مریكا بۆ ئه‌و هێرشانه ده‌كات و به ناراست ده‌زانێت و جارێكی تر پێداگری له‌سه‌ر پێویستی هه‌ماهه‌نگی زۆر نزیك له ناوچه‌كانی قه‌ره‌باڵغ و خۆ پاراستن له هه‌رجۆر چالاكییه‌كی سه‌ربازی ناڕێكخراو له لایه‌ن هه‌ر لایه‌ن و گرووپێك ده‌كات كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتیانی سڤیل زیاتر بكات.
K24
