هێزەکانی سوپای عێراق گەیشتنە نێو شارۆچکەکانی تلکێف و حەمدانییە
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 22\10\2016، هێزەکانی سوپای عێراق بە پشتیوانیی هێزی پێشمەرگە، ئۆەپارسیۆنێکیان بۆ سەر هەردوو شارۆچکەی تلکێف لە باکووری مووسڵ و حەمدانییە لە ڕۆژهەڵاتی مووسڵ دەست پێ کرد. باسیش لەوە دەکرێت کە هێزەکان توانیویانە بگەنە نێو هەردوو شارۆچکەکە و پێکدادان لەگەڵ داعش بەردەوامە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، هێزە عێراقییەکان لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوەتیی (قەرە قۆش)ی سەنتەری شارۆچکەی حەمدانییە نزیک بوونەتەوە.
لە ناوەڕاستی هەفتەی ڕابردووەوە، هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی سوپای عێراق، دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ کردووە.
باسنیوز
