ئەو شوفێرەی چەكدارەكانی داعشی پێبوو دەستگیركرا

ئەو شوفێرەی چەكدارەكانی داعشی پێبوو دەستگیركرا
چەکدارێکی داعش دەستگیرکراوە و ئەوانی دیکەش کوژراون، چەندین گومانلێکراویش گیراون، ئەو ئۆتۆمبێلەی چەکدارەکانی دابەش دەکرد بە شۆفێرەکەیەوە گیراوە و ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

ئەم چەکدارانەی داعش بەشێکیان بیانین بە رووخساریانەوە دیارە کە خەڵکی عێراق نین، تەرمی کوژراوەکانیشیان لە نەخۆشخانەن و بەشێکی دیکەش لە شوێنی رووبەڕووبوونەوەکان ماونەتەوە، لە کەرکووک تەقە نەماوە، بەڵام رەنگە چەکدارەکان لە هەندێ ماڵ خۆیان حەشاردابێ، یاخود برینداربووبن و لە ژیاندا مابن".

ئەو چەکدارانەی هاتوونەتە سنووری کەرکووک زیاتر لە 100 چەکدار بوون، جگە لە شانە نووستووەکان کە سوودیان لە هاتنی ئاوارەکان وەرگرتبوو بۆ دزەکردن.

هەموو کەرکووک کۆنترۆڵکراوەتەوە و لەدەست هێزە ئەمنییەکانە، پلانمان داناوە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئەندامانی داعش لەگەڵ ئاوارەکاندا دزە نەکەن و دڵنیایی دەدەینە خەڵکی کەرکووک کە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی ئەو کردەوانە دووبارە نەبنەوە".



رووداو
Top