لە کەرکووک داعش هێرشیکردە سەر چەند شوێنێک
پەیامنێری رووداو رایگەیاند: لە گەڕەکەکانی تسعین و حوزەیران هێرشکراوەتە سەر بنکەکانی پۆلیس و شەڕ دروستبووە".
دوو خۆکوژ چوونەتە نێو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک بەڵام هێرشەکە بۆ سەر پارێزگا شکستیهێناوە.
سێ ئۆتۆمبێل لە کەرکووک تەقیونەتەوە و سەرحەد قادر بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووک داوای لە خەڵکی ئەو شارە کرد "لەماڵەکانیان بمێننەوە تاوەکو رەوشەکە کۆنترۆڵ دەکرێتەوە".
عەمید سەرحەد قادر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند" داعش هێرشی کردووەتە سەر بنکەی ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتی کۆنی پۆلیسی فریاکەوتن "
عەمید سەرحەد قادر گوتی:" کەسانێک لە کەرکووک هاوکاری داعشیان کردووە "
رووداو
