بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عیراق دۆلاری‌ زیاتری‌ خسته‌ بازاڕه‌وه‌

بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عیراق دۆلاری‌ زیاتری‌ خسته‌ بازاڕه‌وه‌



بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عیراق، ئه‌مڕۆ رێژه‌ی‌ خستنه‌بازاڕی‌ دۆلاری‌ زیاتركرد به‌راورد به‌دوێنێ‌، ئه‌وه‌ش به‌هه‌مان نرخی‌ پێشوو كه‌ 1182 دیناره‌ بۆ هه‌ر دۆلارێك.

بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عیراق رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 152 ملیۆن‌و 418 هه‌زار‌و 592 دۆلاری‌ فرۆشتووه‌، ئه‌وه‌ش به‌راورد به‌دوێنێ‌ چوارشه‌ممه‌ نزیكه‌ی‌ شه‌ش ملیۆن دۆلار زیایكردووه‌ كه‌ 146 ملیۆن‌و 492 هه‌زارو 691 دۆلاری‌ خسته‌بازاڕه‌وه‌.

پرۆسه‌ی‌ فرۆشتنی‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌به‌شداری‌ 30 بانك‌و 14 كۆمپانیای‌ تایبه‌ت به‌هه‌واڵه‌كردنی‌ دراو ئه‌نجامدراوه‌و نرخی‌ هه‌ر دۆلارێكیش به‌ 1182 دیناری‌ عیراقی‌ دیاریكراوه‌.

رۆژانه‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عیراق بڕی‌ ئه‌و دۆلاره‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌شێوه‌ی‌ زیادكردن ده‌یفرۆشێته‌ بانكه‌كانی‌ عیراق، له‌گه‌ڵ خشته‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ناوی‌ ئه‌و بانكانه‌.
Xandan-
Top