چەکدارانی داعش بە زۆر منداڵانی مووسڵ لە ماڵەکانیان دەبەنە دەرەوە

چەکدارانی داعش بە زۆر منداڵانی مووسڵ لە ماڵەکانیان دەبەنە دەرەوە


چەکدارانی ڕێکخراوی توندڕەوی داعش هەوڵەکانیان بە مەبەستی شاردنەوەی شڵەژانی دۆخی مووسڵ، چڕ کردووەتەوە.



ئەمڕۆ پێنجشەممە 20\10\2016، میدیاکان بڵاویان کردەوە کە چەکدارانی ڕێکخراوی توندڕەوی داعش و تەنانەت خەڵکی مووسڵیش، تووشی شڵەژانێکی گەورە بوون لە ئەنجامی ئەو پێشڕەوییانەی کە لە (باکوور، ڕۆژهەڵات و باشوور)ی مووسڵ بە ئاراستەی سەنتەری شارەکە هەیە.



ئەوەش ئاشکرا کراوە کە ئەمڕۆ چەکدارانی داعش ویستوویانە دۆخە شڵەژاوەکەی مووسڵ بشارنەوە و منداڵی لایەنگرانی خۆیان و دانیشتووانی مووسڵیان بە زۆر لە ماڵەکانیان بردووەتە دەرەوە و پێیان گوتوون کە دەبێت لە دەرەوە یاری بکەن.



ئەمڕۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە میحوەرەکانی (تەلسقۆف، ناوەران و باشیک)، هێرشی بەرفراوانیان بۆ سەر ڕێکخراوی توندڕەوی داعش دەست پێ کرد و کەمێک لەمەوبەر، حەمید ئەفەندی، بەرپرسی میحوەری باشیک بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”تاوەکوو ئێستا پێشمەرگە بە درێژایی 35 کیلۆمەتر و پانیی 5 کیلۆمەتر پێشڕەوی کردووە“
Bas News-
Top