كاتی داخستنی بازاڕ دۆلار دابه‌زی

كاتی داخستنی بازاڕ دۆلار دابه‌زی


100 دۆلاری ئه‌مریكی ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ له‌كاتی‌ داخستنی‌ بازاڕدا به‌رانبه‌ر به‌ 129 هه‌زار و 850 دینار بوو، ئه‌وه‌ش به‌راورد به‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ دابه‌زینی تۆماركرد.

سه‌روان سابیر، له‌ كۆمپانیای‌ جه‌نات بۆ ئاڵوگۆری‌ دراو له‌ بازاڕی‌ شاری‌ هه‌ولێر به‌ خه‌ندان-ی‌ راگه‌یاند "نرخی‌ 100 دۆلار به‌ 129 هه‌زارو 850 دیناره‌، به‌وه‌ش 150 دینار دابه‌زیووه‌ به‌راورد به‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌دا كه‌ 130 هه‌زار دیناربوو".

وتیشی "100 یۆرۆ به‌ 144 هه‌زار دیناره‌، 100 پاوه‌ند به‌ 160 هه‌زار‌و 500 دیناره‌، نرخی‌ 100 لیره‌ی‌ توركی 42 هه‌زار‌و 750 دیناره‌‌و 100 هه‌زار تمه‌نی‌ ئێرانیش به‌ 36 هه‌زار و 500 دیناره‌".

نرخی‌ یۆرۆ پاوه‌ند به‌رامبه‌ر دۆلار، 100 یۆرۆ به‌ 110 دۆلارو 50 سه‌نته‌، 100 پاوه‌ند به‌ 123 دۆلار و 50 سه‌نته‌.
Xandan-
Top