وەزیری نەوتی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد کە "هەفتەی داهاتوو عەبدولجەبار لعێبی وەزیری نەوتی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەسەر رێککەوتنی نەوتی نێوان بەغدا و هەولێر لەگەڵ ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سرووشتییەکان کۆدەبێتەوە".
عەبدولجەبار لعێبی وەزیری نەوتی عێراق، رۆژی چوارشەممە 19-10-2016 سەردانی پەرلەمانی عێراقیشی کرد و لەگەڵ لیژنەی نەوت و وزەی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا لعێبی جەختی لە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان کردووەتەوە، بەمەبەستی کاراکردنەوەی رێککەوتنی نەوتیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، کە لە 2014 واژۆیان کردووە.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا وەزیری نەوتی عێراق بڕیاری داوە ناردنی نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان، لە مانگی داهاتووە، رۆژانە لە نیو ملیۆن لیترەوە رێژەکەی بەرز بکرێتەوە.
RUDAW-
