چوار رۆژنامەڤان و وێنەگر لە شەڕی موسڵ برینداربوون

چوار رۆژنامەڤان و وێنەگر لە شەڕی موسڵ برینداربوون

بەهۆی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێنراو، چوار رۆژنامەڤان و وێنەگری كورد لە چوارەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ برینداربوون.

نێچیرڤان ئەحمەد، پەیامنێری رووداو لە میحوەری تلسقۆف رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە 20-10-2016، لە کاتی پێشڕەوییەکانی پێشمەرگە لە نزیک گوندی باتنایە، بۆمبێکی چێنراو تەقییەوە، بەهۆیەوە ئاریان بەرواری، پەیامنێری تەلەڤزیۆنی وار و وێنەگرەکەی برینداربوون.

هاوكات بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی دیكە لە میحوەری ناوەران، یاسر عەبدولرەحمان، پەیامنێری تەلەڤزیۆنی سپێدە و هاجەر محەممەدی وێنەگری برینداربوون.

سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 20-10-2016، هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەرەكانی باشیك، تلسقۆف و ناوەران بە بەشداری هەزاران پێشمەرگە دەستیان بە هێرش كرد بۆ سەر داعش و، تاوەكو ئێستا ژمارەیەك گوندیان كۆنترۆڵكردوونەتەوە.
RUDAW-
Top