18 خێزانی دیکە ئاوارەی کەمپی دیبەگە بوون
بەهۆی بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ، ژمارەیەکی زۆر ئاوارە روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن و رۆژی پێنجشەممەش 18 خێزانی دیکەی هاتنە کەمپەکانی دیبەگە لە هەولێر.
رزگار عوبێد، سەرپەرشتیاری کەمپەکانی دیبەگە بۆ (تۆڕی میدیایی رووداو) گوتی " پێش دوو رۆژی 42 خێزانی ئاوارە هاتنە کەمپەکانی دیبەگە و ئەمڕۆش 20-10-2016 لە سنووری ئیبراهیم خەلیلەوە 18 خێزانی دیکە ئاوارەی کوردستان بوون و هاتوونەتە دیبەگە".
لەبارەی پێشوازی ئاوارەکان،سەرپەرشتیاری کەمپەکانی دیبەگە گوتی " ئێمە سەرەتا پشکنین بۆ ئاوارەکان دەکەین و دواتر خواردن و کەلوپەلی مانەوەیان بۆ دابین دەکەین".
یەکێک لە ئاوارەکان کە لە حەویجە هاتووبوو بۆ (رووداو) گوتی "ئێمە لە حەویجە هاتووین و ئێستا شوێنمان زۆر باشە".
Rudaw-
