70 كۆمپانیای میسری له هه‌ولێرن
عه‌بدوڵا عه‌بدولره‌حیم، سه‌رپه‌رشتیاری گشتی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند" "ئه‌مڕۆ 20/10/2016 له هۆڵی پێشانگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، پێشانگای كاڵای وڵاتی میسر له هه‌ولێر، كه به به‌شداری 70 كۆمپانیا كرایه‌وه و بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت".
سه‌رپه‌رشتیاری گشتی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه: "ئه‌وه سێیه‌مین پێشانگای كۆمپانیا میسرییه‌كانه كه له هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه و كهڵوپهل و كاڵا جۆراوجۆره‌كانیان ده‌خه‌نه‌ڕوو".
گوتیشی: "ئه‌و پێشانگا نێوده‌وڵه‌تییانه، كاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر بوژانه‌وه‌ی ئابووری كوردستان هه‌بووه، هه‌روه‌ها هانده‌ر بوونه بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له كوردستان كار بكه‌ن و بریكار به كۆمپانیا كوردستانییه‌كان بده‌ن".
له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه تا ئێستا له شاری هه‌ولێر 4 پێشانگای جۆراو جۆر كراونه‌ته‌وه، له‌وانه پێشانگای بیناسازی، كتێب، گوندی جیهانی، بڕیاره له مانگی 12 پێشانگای دیكه‌ش بكرێته‌وه.
باس‌نیوز
