قایمقامی شنگال: له‌به‌ر په‌كه‌كه خه‌ڵكی شنگال په‌نا بۆ هه‌نده‌ران ده‌به‌ن
مه‌حما خه‌لیل، قایمقامی شنگال روونی كرده‌وه، (په‌كه‌كه) هه‌وڵ ده‌دات شنگال له كوردستان داببڕێت، لێ خه‌ڵكی شنگال رێگری له پلانه‌كانی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن، ناهێڵن شنگال له هه‌رێمی كوردستان دوور بخرێته‌وه، شنگال له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆك بارزانی ده‌بێته پارێزگایه‌كی سه‌ر به هه‌رێمی كوردستان. به‌ر له یه‌ك سه‌ده‌ش ئێزدی نه‌یانهێشت شنگال له كوردستان داببڕێت، هه‌موو كار بۆ به پارێزگابوونی شنگال ده‌كه‌ین، گه‌چی مخابن كه (په‌كه‌كه) هه‌وڵ ده‌دات شنگال بخاته سه‌ر رۆژئاوای كوردستان.
مه‌حما خه‌لیل ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه، په‌كه‌كه كار ده‌كات كه دووبه‌ره‌كی له‌نێوان ئێزدیی شنگال دروست بكات و خه‌ڵك بخه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان، تا خه‌ڵكی شنگال رازی بن خاكی ئه‌وان بچێته چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی (په‌كه‌كه)وه. (په‌كه‌كه) به پشتیوانیی عیراق خه‌ون به دوورخستنه‌وه‌ی شنگال له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌بینێ، ئه‌گه‌ر (په‌كه‌كه) ده‌ست له‌و ره‌فتاره نایاساییانه‌ی خۆی هه‌ڵنه‌گرێت، ئه‌وا له دادگای نێوده‌وڵه‌تیدا سكاڵای له دژ ده‌نووسین.
قایمقامی شنگال ئاشكرای كرد، (په‌كه‌كه) بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی شنگال ماڵ و موڵكی خۆیان جێ بهێڵن و روو له هه‌نده‌ران بكه‌ن، رێژه‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیانی شنگال به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا چوون، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی (په‌كه‌كه) له شنگاله، چونكه (په‌كه‌كه) بێئومێدییه‌كی له دڵی خه‌ڵكی شنگال سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان دروست كردووه. خه‌ڵكی شنگال ده‌ترسن بگه‌ڕێنه‌وه نه‌بادا (په‌كه‌كه) كێشه بۆ منداڵه‌كانیان دروست بكات.
قایمقامی شنگال ئه‌وه‌ی خسته روو، پێویسته نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و هه‌موو ده‌وڵه‌تانی زلهێزی جیهان كارتی گوشاری خۆیان دژی (په‌كه‌كه) له ده‌ڤه‌ری شنگال به‌كار بهێنن، هه‌موو لایه‌كیان هه‌وڵ بده‌ن (په‌كه‌كه) له ده‌ڤه‌ری شنگال نه‌مێنێت، به‌رله‌وه‌ی كێشه‌ی گه‌وره له‌نێو خه‌ڵكی شنگالدا دروست ببێت.
مه‌حما خه‌لیل ئاشكرای ده‌كات، (په‌كه‌كه) له ده‌ڤه‌ری شنگالدا په‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی عیراق و حه‌شدی شه‌عبی ده‌پارێزێت، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه حكوومه‌تی عیراق بڕیار نادات (په‌كه‌كه) شنگال چۆل بكات. پێویسته به‌غدا سه‌روه‌ریی خاكی شنگال بپارێزێت و نه‌هێڵێت هێزی نایاسایی له‌نێو شنگالدا بمێنێت.
ئه‌وه‌شی خسته روو، حكوومه‌تی عیراق به هه‌موو توانایه‌كی خۆی پشتیوانی له (په‌كه‌كه) ده‌كات بۆ نانه‌وه‌ی فیتنه و ئاشووب له‌نێوانی ئێزدیی شنگالدا. هێشتا برینی خه‌ڵكی شنگال ساڕ‌ێژ نه‌بووه له‌به‌ر خیانه‌تی عه‌ره‌ب و رفاندنی هه‌زاران كچ و ژن و منداڵی ئێزدی، مخابن حكوومه‌تی عیراق هه‌وڵ ده‌دات جارێكی دی له شنگال كاره‌سات به‌سه‌ر ئێزدی‌دا بهێنێت.
قایمقامی شنگال ئاشكرا ده‌ڵێ: ئێمه ده‌مانه‌وێ بڕیاری به پارێزگابوونی شنگال بدرێت و سه‌ر به هه‌رێمی كوردستان بێت، به‌م جۆره ئیدی خه‌ڵكی شنگال ئازاد ده‌ژین و تووشی كاره‌سات نابنه‌وه.
باسنيوز
