پێشمەرگە باشیک و مووسڵ لە یەکتر دادەبڕێت
پاش ئەوەی کەمێک لەمەوبەر عەمید بەهرام دۆسکی، بەرپرسی میحوەری ناوەرانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “چاوەڕوانی زەنگی سەرکەوتنی یەکجاری دەکەین لە هەر سێ محیوەرەوە". ئاماژەشی بەوە کرد کە پێشمەرگە سەرجەم ناوچەکانی دەوروبەری مووسڵ ڕزگار دەکات و لە هەموو لایەکەوە شاڕێگاکانی چوونە ناو شارەکە دەکرێنەوە”.
هەمان فەرماندە بە کەناڵی (کوردستان 24)ی ڕاگەیاندووە، پێشمەرگە نزیك بوونهتهوه له دابڕاندنی به تهواوهتیی سهنتهری ناحیهی باشیك له شاری مووسڵ و شارەدێیەکە گەمارۆ دەدەن. گوتیشی: “لە هەندێک ناوچە 5 کیلۆمەتر لە شاری مووسڵ نزیک بوونەتەوە”.
باسنیوز
