ڕێگای بەعشیقە و بەرتللە ئازاد کرا

 ڕێگای بەعشیقە و بەرتللە ئازاد کرا
بەرپرسی ڕاگەیاندنی مەڵبەندی مووسڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، لە میحوەری باشیک و چیای زەرتک، شەڕ و پێکدادان لە نێوان پێشمەرگە و داعش بەردەوامی هەیە و پێشمەرگە بە سەرکەوتووانە پێشڕەوی دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20\10\2016، غەیاس سورچی، لە یەکەی حەفتای هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بەرپرسی ڕاگەیاندنی مەڵبەندی مووسڵی یەکێتی، ڕاگەیاند: “لە قۆڵی ناوەران، پێشمەرگە لە سەرکەوتنی یەکجارەکی نزیک بوونەتەوە و لە باشیک هێرشی پێشمەرگە بەردەوامە”.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە چیای زەرتک، کەمێک پێش ئێستا، شەڕ دەستی پێ کردووەتەوە و گوتی: "ڕێگای سەرەکیی بەعشیقە و بەرتللە کرایەوە و ئێستا لەلایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە بە سەرکەوتووی ڕێگاکە کۆنتڕۆڵ کراوە".





باسنیوز
Top