سیهاد بارزانی: داعش ناتوانن ڕێگە لە پێشڕەوییەکانی پێشمەرگە بگرن
سیهاد بارزانی، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانیی ”1“، ئاماژه‌ی به وره‌به‌رزیی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئەمڕۆ پێنجشەممە 20\10\2016ی پێشمەرگە بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش کرد و باسی له بایه‌خی هێزه‌كانی پشتیوانی كرد كه به‌هۆی ئه‌و تۆپخانه و زرێپۆش و كه‌ره‌سته سه‌ربازییانه‌ی له به‌رده‌ستیاندایه، توانیویانە ڕۆڵێکی گرنگیان له شه‌ڕه‌كاندا هه‌بێت، به تایبه‌تی ئه‌ندازه‌ی پشتیوانی كه به‌رده‌وام كار بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان ده‌كه‌ن و بۆمب و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان هه‌ڵده‌گرنه‌وه.
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە لە لێدوانەکەیدا بۆ کەناڵی (کوردستان 24) جەختی لەوە کردەوە کە چه‌كدارانی داعش وه‌ك ڕابردوو نه‌ماون و وه‌ك جاران توانای به‌رگرییان نه‌ماوه، ئه‌و به‌رگرییه‌شی ده‌یكه‌ن، له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا لاوازه و له‌و ئاسته‌دا نییه بتوانن ڕێگه له پێشڕه‌ویی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بگرن.
باس‌نیوز
