دوای چەند كاژێرێك بۆردوومانی ئاسمانی فڕۆكە جەنگییەكان و تۆپبارانی پێشمەرگە، كاژێر 06:00 ی سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 20-10-2016، لە چوارەم رۆژی ئۆپەراسیۆنی موسڵ، هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەرەكانی باشیك، تلسقۆف، ناوەران و بەنداوی موسڵ دەستیان بە هێرشی زەمینی كرد بۆ سەر داعش و، پێشمەرگە لە سەرجەم میحوەرەكان لە پێشڕەویدایە، تاوەكو ئێستاش چەند گوندێكی كۆنترۆڵكردوونەتەوە.
رووداو