له پێش وهزاهرتی پێشمهرگه ههر یهكه و بهزمان و ئایین و مهزههبی خۆی نزایان بۆ سهركهوتنی پێشمهرگه كرد
نوێنەری سەرجەم ئایینە جیاوازەکانی کوردستان، دوعا و پاڕانەوە بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەن، لهو بارهیهوه "مەریوان نەقشبەندی" بەرپرسی پەیوەندییەکانی وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند: نوێنەری سەرجەم ئایین و نەتەوە و مەزهەبەكانی كوردستان (موسڵمان، مەسیحی، ئێزیدی، جو، زەردەشتی، بەهائی، كاكەیی و سابیئەی مندائی) لەبەردەم وەزارەتی پێشمەرگەدا دەست و دڵ و نزاكانیان لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانە.
هەریەك بەزمانی خۆی بە شێوازی ئایین و مەزهەبەكەی خۆی دوعای سەلامەتی و سەركەوتنی یەكجارەكی بۆ پێشمەرگە و سەرجەم هێزە ئەمنییەكانی كوردستان دەكەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 17/10/2016 هێزی پێشمەرگەی كوردستان، پڕۆسەی ئازادكردنەوەی مووسڵی دەستپێكردووە و 9 گوندی نزیك مووسڵی بە سەركەوتوویی ئازادكرد، ئێستا هێزەكانی پێشمەرگە تەنها 7 كیلۆمەتر لە مووسڵ دوورە و چاوەڕێی فەرمانن بۆ هێرشكردنە ناو مووسڵ.
Hawler-
