ئه‌ردۆغان: له‌پێناو سهربهخۆییو داهاتووی توركیا له موسڵ ده‌بین
ئه‌ردۆغان ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له موختاره‌كانی توركیا كۆبووه‌وه‌و له‌باره‌ی موسڵه‌وه وتی"350 كیلۆمه‌تر سنورمان له‌گه‌ڵ عیراق هه‌یه‌و ئێمه بۆ پاراستنی سهربهخۆییو داهاتووی توركیا گروپه‌كانمان له‌كوێ پێویست بكات له‌وێ خه‌بات دهكهنو ئێستا جێگای خه‌بات موسڵه‌و له‌موسڵ ده‌بین".
سه‌رۆكی توركیا جارێكی دیكه ته‌ئكیدی كرده‌وه كه به‌ڵێننامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌پارێزن، میساقی میللی(به‌ڵێننامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی) وه‌كو به‌رنامه‌ی سیاسی شه‌ڕی رزگاریخوازی توركیایه له‌شه‌ش خاڵ پێكدێت‌و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئیمپراتۆری عوسمانیه‌وه له 28ی كانونی دووه‌می ساڵی 1920 په‌سه‌ند كراوه‌و له 17ی شوباتی هه‌مان ساڵ بو رای گشتی راگه‌ێندرا كه بووه رێككه‌وتنی ئاشتی دوای شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژئاوا.
پێشتر ئه‌و به‌ڵێننامه‌یه له‌لایه‌ن مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك-یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری توركیا-وه له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنیی كۆمیته‌ی په‌رله‌مانی بۆ كاروباری مافی به‌رگری ره‌وا بهرقهراركراو تێیدا سنوری كۆماری توركیا دیاریكردوه، به‌پێی به‌ڵێننامه‌كه كه‌ركوك، موسڵ‌و حه‌له‌ب ده‌كه‌ونه ناو سنوری كۆماری توركیا.
دوێنێش له‌باره‌ی به‌شداریكردنی سوپای توركیا له‌ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ كه عیراق ره‌تیده‌كاته‌وه، ئه‌ردۆغان له‌ئه‌نقه‌ره له‌میانی وتارێكدا رایگه‌یاند"ئه‌گه‌ر میساقی میللی باش تێبگه‌ین ئه‌وكات به‌رپرسیارێتی توركیا له سوریا‌و عیراق تێده‌گه‌ین، به‌رپرسیارێتی مێژووییمان له‌به‌رامبه‌ر موسڵ هه‌یه‌و خه‌باتی دیبلۆماسی به‌رده‌وام دهبنو ئاماده‌كارییمان له سه‌ر زه‌وی به‌رده‌وام ده‌بن".
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ ئه‌مڕۆ پێینایه رۆژی سێ یهمیهوهو سوپا له باشوری موسڵ له‌هێرشه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ سه‌ر پێگه‌كانی داعش.
دوێنێش بینالی یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی ئاكه‌په‌دا وتی"ئێستا ئه‌و هێزه میلیشیایه‌ی كه له‌باشیك پهروهردهمانكرد كه(موجاهیدانی نه‌ینه‌وان) له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه پێكه‌وه له‌به‌ره‌ی پێشه‌وه به‌شداری له شه‌ڕی موسڵدا دهكهنو له‌هه‌مانكاتدا هێزه ئاسمانییه‌كانمان له‌ناو هێزی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی بهشداریكردوهو ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن ئیشی توركیا له موسڵ نییه، وه‌ڵامیان وه‌رگرتووه".
هێزه‌كانی سوپای توركیا له‌میحوه‌ری باشیك-ی سنوری نه‌ینه‌وا جێگیركراون‌و له‌چه‌ند مانگی رابردوودا، راهێنانی سه‌ربازییان به‌چه‌كدارانی سونه كردووه‌و ده‌یانویست له‌شه‌ڕی موسڵ به‌شداری بكه‌ن، له‌كاتێكدا به‌غدا به‌توندی دژی ئه‌و هه‌وڵه وه‌ستاوه‌یه‌وه.
ئه‌ردۆغان لهوتهكانی ئه‌مڕۆیدا ئاماژه‌ی به شه‌ڕی حه‌له‌بیش كرد‌و وتی"شه‌وی رابردوو له‌گه‌ل ڤلادیمێر پۆتن سه‌رۆكی روسیا به ته‌له‌فون له‌باره‌ی دۆخی شاری حه‌له‌ب قسه‌مان كردوه‌و پۆتن پێی راگه‌یاندم كه له‌كاتژمێر 22:00وه‌وه بۆردومانه‌كان راگیراون".
سه‌رۆكی توركیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو بۆئه‌وه‌ی به‌ره‌ی فه‌تحولشام(نوسره‌ی پێشوو) حه‌له‌ب چۆڵبكات، "پۆتن تكای له‌من كرد‌و منیش بۆ براده‌رانی خۆمان بڕیاری پێویستم داوه‌و ئه‌وانیش له‌و باره‌وه كارده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی به‌ره‌ی فه‌تحولشام حه‌له‌ب چۆڵ بكه‌ن، تاوه‌كو ئارامی بگه‌ڕێته‌وه شاری حهلهبو له نێوان خۆماندا(ئهردۆغانو پۆتن) رێككه‌وتین".
شاری حه‌له‌ب ده‌كه‌وێته باكوری رۆژئاوای سوریاوه‌و به‌شێكی زۆری له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریادایه‌و بهشێكیكشی تا ئێستا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی سوریادا ماوه‌ته‌وه، له‌ناوه‌ڕاستی مانگی رابردووه‌و سوپای سوریا به‌پاڵپشتی ڕوسیا هێرشێكی به‌رفراوانی بۆ سه‌ر ئه‌و شاره ده‌ستپێكردوه به مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی.
Xandan-
