له‌ توركیا 40 كه‌سى بیانی‌ به‌تۆمه‌تی‌ په‌یوه‌ندییان به‌ داعشه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركران

له‌ توركیا 40 كه‌سى بیانی‌ به‌تۆمه‌تی‌ په‌یوه‌ندییان به‌ داعشه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركران
پۆلیسی‌ توركیا له‌شاری‌ ئیستانبوڵ چل كه‌سى بیانی‌ به‌تۆمه‌تی‌ بوونی‌ په‌یوه‌ندییان به‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی داعشه‌وه‌، ده‌ستبه‌سه‌ركرد ، ئاژانسی‌ ئه‌نادۆڵی‌ فه‌رمی‌ توركی‌ له‌ زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌منییه‌وه‌ گواستیه‌وه‌ كه‌ یه‌كه‌یه‌كی‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ تیرۆر و پۆلیس له‌ ئاسایشی‌ ئیستانبوڵ ئۆپه‌راسیۆنێكیان ئه‌نجامداوه‌ دژی‌ ئه‌وانه‌ی‌ په‌یوه‌ندییان به‌ داعشه‌وه‌ هه‌یه‌.

روونیشیكرده‌وه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا بیست و سێ خانوو له‌ ناوچه‌ی‌ فاتیح كه‌ كه‌سانی‌ بیانیان تێدا بوون، له‌یه‌ك كاتدا پشكێنراون‌ كه‌ گومانی‌ ئه‌وه‌یان لێده‌كرا ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ لێی نیشته‌جێن په‌یوه‌ندیان به‌ داعشه‌وه‌ هه‌بوبێت .به‌گوته‌ی‌ سه‌رچاوه‌كه‌، له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا چل گومانلێكراوی‌ بیانی‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون كه‌ ئازه‌ری‌ و ئێرانی‌ و عێراقی‌ و ئه‌فغانیان تێدایه‌، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ داعش.
Kurdistan-
Top