راوێژکارێکی کەناڵی جەزیرە لە هەرێمی کوردستان دوور دەخرێتەوە
سەرچاوەیەک ئاماژە بەوە دەکات کە راوێژکارێکی کەناڵی جەزیرە بۆکاروباری عێراق، لە کوردستان دوور خراوەتەوە و ئاگاداری ئەو کەناڵە کراوەتەوە کە ناکرێت لە هەرێمی کوردستان ڕووماڵی کاری ڕۆژنامەنووسی بکات.
بەپێی زانیاری (باسنیوز)، لە هەرێمی کوردستانەوە، ئاگاداری نووسینگەی کەناڵی ئاسمانیی(جەزیرە) کراوەتەوە کە ناکرێت، حامید حەدید، راوێژکاری ئەو کەناڵە بۆ کاروباری عێراق لە هەرێمی کوردستان بمێنێتەوە و دەبێت بگەڕێتەوە، سەرچاوەیەک بۆ (باسنیوز)گوتی: "لەسەر ئاستی باڵا لە هەرێمی کوردستان ئاگاداری کەناڵی جەزیرە کراوەتەوە کە دەبێت حامید حەدید، لە هەرێمی کوردستان نەمێنێت، لە کاتێکدا ئەو لەگەڵ شاندێکی کەناڵەکە هاتبووە کوردستان، لەبارەی هۆکاری دەرکردنی ئەو راوێژکارە، (باسنیوز) زانیویەتی لەکاتی ڕووماڵ و بەدواداچوونی ڕۆژنامەوانی لایەنگری لە داعش کردووە.
ئەو سەرچاوە ئاماژە بەوەش دەکات پێشووتر ئەو ڕاوێژکارە لە نووسینگەی کەناڵی جەزیرە لە بەغدا بووە و ئێستا هەرێمی کوردستانی بەجێ هێشتووە.
Kurdistan-
