سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کرد

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کرد
ئه‌مڕۆ له‌ سه‌ڵاحه‌دین، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی كرد له‌ فالح فه‌یاز، ڕاوێژكارى ئاسایشی نیشتمانى عێراق و سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراقیان له‌ ئۆپه‌رسیۆنه‌كانى موسڵ، به‌رز نرخاند.





به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێك، ڕۆژی چوارشەممە 19ـی 10ـی 2016 لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە فاڵح فەیاز ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کرد.



لە دیدارەکەدا قۆناخی یەکەمی پڕۆسەی ئازاد کردنی مووسڵ خرایە بەر باس و سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق لە ئۆپەڕاسیۆنەکەدا بەرز نرخێندرا کە لە سایەی ئەو ئاستە بەرزەی هەماهەنگی و هاوکارییەی نێوان هەردوولا بەدەست هاتووە.



هەروەها جەخت کرایەوە کە ئەو هەماهەنگی و هاوکارییە بۆ قۆناغەکانی داهاتووش و لە هەموو ئاستەکاندا بەردەوام دەبێت.
Bas news-
Top