پێشمەرگە تونێلێکی داعش لە گوندی شێخ ئەمیر دەدۆزێتەوە

پێشمەرگە تونێلێکی داعش لە گوندی شێخ ئەمیر دەدۆزێتەوە

چەكدارانی داعش لە مزگەوتێك، کەوتووەتە گوندی شێخ ئەمیر لە سنووری موسڵ و لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە کۆنترۆڵکراوەتەوە، تونێلێكیان بۆ خۆحەشاردان لێداوە.

ئەگەرچی، مزگەوت بۆ شوێنی پەرستشە، بەڵام چەکدارانی داعش کردوویانە بە سەنگەر و بۆ خۆحەشاردانیشیان تونێلێکی درێژیان لێداوە، کە چەند خانوویەکی دیکە لە ناوچەکە پێکەوە دەبەستێتەوە.

داعش لەو تونێلە پلانی هێرشکردنە سەر پێشمەرگە و بەرگریکردنیان داڕشتووە. بەڵام ئێستا لاشەی چەکدارانی داعش لە نێو تونێلەکە جێماون.

بەپێی دیمەنەکان بێت، چەکدارانی داعش بۆ ماوەیەکی زۆر لەو تونێلەدا ماونەتەوە.

هێزەکانی پێشمەرگە لە تونێلەکە زەخیرە و چەک و چەند پێداویستییەکی داعشیان دۆزیوەتەوە.
بەپێی دەرخستنەکان، بۆ درێژەدان بە ژیان، زیاتر پشتیان بە خواردنی نێو قوتو بەستووە و بە تەواوەتی لە جیهانی دەرەوە دابڕاون.

گوندی شێخ ئەمیر، بە دووری 20 کیلۆمەتر دەکەوێتە رۆژهەڵاتی موسڵ، تونێلەکە بەسەر دوو بەش دابەشبووە، لەلای راستی دوو دەرچەی هەبووە، لە لاکەی دیکەشی دەرچەیەک، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ کە رۆژی دووشەممە 17-10-2016 دەستیپێکرد، کۆنترۆڵکراوەتەوە.
Rudaw-
Top