كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و فراكسیۆنەكان لە سلێمانی بەردەوام دەبێت
دوای كۆبوونەوەیان بۆ ماوەی چەند كاژێرێك لە سلێمانی، سەرۆكایەتی پەرلەمان و فراكسیۆنەكان داوا لە حیزبە سیاسییەکانی پێکهێنەری پرۆسەی سیاسی هەرێمی كوردستان دەكەن "هەرچی زووە هەوڵەکانیان زیاتر بخەنەگەڕ بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە نالەبارە، کە غیابی پەرلەمانی کوردستان کۆی کێشە سیاسیی و ئابورییەکانی کەڵەکەتر کردووە".
لە راگەیێندراوێكدا، كە ئەمڕۆ چوارشەممە 19-10-2016 دوای كۆبوونەوەیان بڵاویان كردەوە، هاتووە "کۆبوونەوەکە ئەو ئیرادە پەرلەمانییەی بە هەنگاوێکی گەورەزانی کە لەلایەن پەرلەمانتاران و فراکسیۆنەکانەوە دەستیپێکردووە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و لەم رەوەوە گفتوگۆی نێوان سەرۆکایەتی پەرلەمان و فراکسیۆنەکان بەردەوام دەبێت".
Rudaw-
