گەرمیانی: بۆ دابینكردنی مووچەی مامۆستایان دەچینە بەغدا

 گەرمیانی: بۆ دابینكردنی مووچەی مامۆستایان دەچینە بەغدا
سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ئاشكرای كرد شاندێکی یەكێتیی مامۆستایان بۆ كێشەی مووچەی مامۆستایان دەچێتە بەغدا؛ سەرچاوەیەك دەڵێ، گۆڕانكاری لە مووچەی مامۆستایاندا دەكرێت.



(ئەحمەد گەرمیانی) سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند: "لە ئایندەیەكی نزیكدا شاندێكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان سەردانی شاری بەغدا دەكات، هەتا باسی كێشەكانی مامۆستایانی كوردستان بكات؛ لەوانەش دابینکردنی مووچەی مامۆستایانی هەرێم لەلایەن حكوومەتی فیدراڵەوە."



سەرچاوەیەكی ئاگادار كە نەیویست ناوی بەڵاو بكرێتەوە بە ماڵپەڕی پارتیی ڕاگەیاند: "بەڵێن دراوە ڕەوشی مامۆستایان باشتر بكرێت و گۆڕانكاری لە خشتەی مووچەکەیشیاندا دەكرێت."
pdk-
Top