ژمارەی دیلەکانی داعش لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت
دیندار زێباری، سەرۆکی لیژنەی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی کەناڵی (کوردستان 24) رایگەیاندووە، کە تاوەکو ئێستا دەزگای دژەتیرۆری سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لێکۆڵینەوەی لەگەڵ 450 دیلی داعشدا کردووە.
دیندار زێباری ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە سەرەتای هێرشی داعش بۆ سەر کوردستانی باشوورەوە، نپ هەزار چەکداری داعش بە دیلی کەوتوونەتە دەست هێزەکانی پێشمەرگە.
هەروەک ئەو بەرپرسەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، لێکۆڵینەوە و دادگایی کردنی ئەو دیلانە کاتێکی زۆری دەوێ، بەهۆی ئەوەی ژمارەیان زۆرە و پێویستیی بە پرۆسەی دادگایی و یاسایی هەیە.
داعش دوای داگیرکردنی شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لە مانگی حوزەیرانی 2014، لە مانگی ئابی هەمان ساڵ هێرشی کردە سەر کوردستانی باشوور.
پێشمەرگە هەموو ناوچە کوردستانییە داگیرکراوە کانی رزگارکردووەتەوە و شکستی بە پلانەکانی داعش هێناوە.
باسنيوز
